پشتڕاستکردنەوەی حوکمی ئێعدامی حاتەم ئوزدەمیر لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دیوانی باڵای ئێران، حوکمی ئێعدامی حاتەم ئوزدەمیر کوڕی عەبدولروحمان هاوڵاتی خەڵکی باکووری کوردستآنی کەلەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ بەتۆمەتی محاربە دەرکردبوو پشتڕاستکردەوە.

سەرەتا حوکمی ئێعدامی حاتەم ئوزدەمیر لە ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، بەتۆمەتی بەغی لەڕێی ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە خۆی دەرکرابوو، کەپاش ناڕەزایی نیشاندانی ناوبراو، لەلایەن لقی نۆی دیوانی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی قاسم مەزینانی پووچەڵ و دۆسیەکەی بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە بۆ لقی هاوئاست لە دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ نێردرا.

مانگی گوڵانی ئەمساڵ دانیشتنی دادگای کردنی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر نەجەفزادە بەڕێوەچوو و بەتۆمەتی محاربە سەرلەنوێ بە ئێعدام مەحکووم کرا.

حاتەم ئوزدەمیر لە ١١ی پووشپەڕی ٢٧١٩ی کوردی، لە ناوچەی سنووری چالدێران لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و لە ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی پاش ٣٣مانگ زیندان بەبێ هەبوونی مافی پارێزەری دیاریکراو لە دانیشتنی گاڵتەجاڕی دادگا بەشداری کردو بەتۆمەتی بەغی بە ئێعدا
و ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان بە ٥ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net