65
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی تاهیر زێوە خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەەە لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە ڕاگوازرابوو.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ناوبراو کراون بەردەست نییە.
ق.ش