ک.م.م.ک:
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، چوار هاووڵاتی خەڵکی گوندی پەسوە سەر بە پیرانشار، بە ناوەکانی، ئارام خالیدینەسەب، تەمەن ٢٣ ساڵ، ئێحسان گوڵابی ٢٠ ساڵە، محەمەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی ٢٩ ساڵە، و هیوا مەحمودی، ٣٢ ساڵ، له دەسبەسەرکراوەکانی سەردەمی شۆڕشی ژینا، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سەپێندراو بە سەریان، گواسترانەوە بۆ زیندانی رژێم له نەغەده.
تۆمەتەکان و بڕی سزای سەپێنراو بەسەر ئەو هاووڵاتیانەدا بەم شێوەیەن:
١- ئارام خالیدینەسەب بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژی نیزام- کۆبوونەوە و هاوپەیمانی دژی ڕژیم و ئاسایشی نیشتمانی- بانگەواز دژی ڕژێم لە بەرژەوەندی گروپە دژبەرەکانی حکومەت، بە گشتی سزای ٦ ساڵ و ١١ مانگ زیندانیکردنی بە سەردا سەپێنرا.
٢-هیوا مەحمودی بە تۆمەتی کۆبوونەوە و هاوکاری دژی ئاسایشی نیشتمانی سزای دوو ساڵ زیندان
٣-ئیحسان گوڵابی و محەمەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی بە تۆمەتەکانی، ئەندامێتی لە پارتێکی کوردیدا دژی حکومەت- گردبوونەوە و تەبایی دژی ئاسایشی نەتەوەیی- بانگەواز دژی سیستم لە بەرژەوەندی گروپەکان و وێنە هەڵگرتن لە بنکە حکومییەکان، هەریەکەیان ١٤ ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
خ.ع