پێڕانەگەیشتنی دۆخی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، شەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، عوسمان ئیسماعیلئ چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز تووشبووی نەخۆشی فتقی ئینگۆینال، وێڕای جەختی پزیشکی چارەسەر لەمەڕ ئەنجامی بەپەلەی نەشتەرگەری، ڕووبەڕووی دژایەتی دامەزراوە ئەمنی و هێزی قەزایی ڕێژیمی ئێران بووەتەوە.

شیاوی باسە، ناوبراو پێشتر بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی کۆمەڵەی کوردستان و وتاردان لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ژینا ئەمینی، لەلایەن لقی ئینقلاب و دادسەرای حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز بە ساڵێک و ٤مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

جێی سەرنجە، ئەم هەوڵەی دامەزراوە پێوەندیدارەکان نەتەنیا لەگەڵ ستانداردە نێونەتەوەیی و مافی مرۆییەکان لە بواری دەسڕاگەیشتن بە دەرمان و پاک و خاوێنی دژایەتی هەیە، بەڵکوو لە گەڵ مافی زیندانیانی سیاسیی ناڕەوا و پێشێلکاری مافی مرۆڤە.

ق.ش

The post پێڕانەگەیشتنی دۆخی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net