66
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk)، پەخشان عەزیزی ڕۆژنامەوان، یاریدەدەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین کە بەم زووانە لە پێوەندی تێلەفوون و هەبوونی مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کراوە، لەلایەن سیستەمی گەندەڵی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەتۆمەتی بەغی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
پەخشان عەزیزی لەم ڕۆژانەدا لە زیندانی ئێڤین هەواڵێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەشکەنجە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ورووژاندجو نووسی: زۆرجار لەلایەن لێکۆڵەرانەوە لە سێدارە دراوم. هەروەها کوتی: ئێمە بۆ دەسەڵاتی ناوەندی بچووکین بەڵام بۆ حوکم بەسەردا سەپاندن قورس و گەورەین.
ق.ش