16
ک.م.م.ک:
به پێی ڕاپۆرتەکان، له ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئه حمەد ڕەزایی هاووڵاتیی شاری جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوو، به هۆی تەقینەوەی ئەو مینانەی که له لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران له ناوچه سنوورییەکانی نەوسوو چێنراون، قاچی لە مەچەکەوە بڕایەوە.
ئەم هاوڵاتییە کە بە سەختی بریندار ببوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان، بە ناچار نەشتەرگەری بۆ کرا.
خ.ع