67
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، تا ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی سەعید سەلوسی تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی پیرانشار، کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، له کاتی کۆڵبەریدا، بە هۆی نالەباری کەشوهەواوە لە هاوڕێکانی جیابووبووەوە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییه.
شایانی باسه، ساڵانە جگە لە کوشتار و بریندارکردنی دڕندانەی هاووڵاتییان لەلایەن پاسەوانانی سنووری ڕژێمی ئێرانەوە، مەترسیی گەورەی وەک تەقینەوەی مین و کەوتنە خوارەوە، بەردەوام هەڕەشە بوون لە سەر ژیانی هاووڵاتییانی کورد.
خ.ع