چیرۆکی بریندار و دەسیبەسەری کرانی بنەماڵەیەکی ئیلامی لە ڕەوتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، لە ماوەی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی، بنەماڵەیەک بەناونیشانی شیما بیرانوەند هاوژینی هاوڵاتی حەسەن سەفار خەڵکی ئاودانان لە سەردەمی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژینا دەستبەسەر و کەوتونەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە کە پاش ئازادیش لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی باوکی بنەماڵە حەسەنی سەفاریش دەکەوێتەبەر فیشەکی سەرکوتگەرانی ڕێژیمی ئێران.

بەپێی گێڕانەوەی سەرچاوەیەکی نێزیک لەم بنەماڵەیە ڕۆژی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، شیما بیرانوەند هەر لە پێوەندی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی قژەکانی تاشی و لە شەقامی سەرەکی ئابدانان دەستی دایە سووتاندنی سەرپۆشەکەی کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان کاتژمێر ٨ی ئێوارە بەکاتی ئێران لەکاتی خواردنی نانی ئێوارە لەگەڵ مێرد و کچە ٨ ساڵەکەی لە ڕیستۆرانتێکی ناو شار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە فەرماندەیی خولەفایی هەڵدەکوتنە سەریان و لەگەڵ هاوژینەکەی حەسەن سەفار لەلایەن دادوەر کارگەر تاوانەکەیان بۆ ڕوون دەکرێتەوە و لە شەودا بۆ زیندانی ئیلا
ڕادەگۆزرێن.
سەرچاوەکە ڕوونتری کردەوە کە شیما بیرانوەند لەگەڵ گەیشتنی بەبەندی ژنان کوتوویە کە دووگیانە بەم حاڵەوە ئەشکەنجە و لێدانی بەرکەوتووە و لە گەڵ تێکچوونی دۆخی لەلایەن بەشی پزیشکی زیندانەوە دووگیانبوونی پشتڕاست دەکرێتەوە کە هەر بەم پێیە و بە نێوانجگەری بەساڵاچووان دادوەر کارگەر سەرۆکی بێدادگای ئینقلابی شاری ئابدانان ناچار دەکرێ داواکاری دانانی بارمتە پەسند بکات و لە هەموو دەمێکدا لایە. دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەی بێدەنگبوونی لێدەکرێت و پاش ٢٠ڕۆژ لە ئازادی ناوبراو حەسەن سەفار هاوژینی شیما بیرانوەند لە درێژەی خۆپیشاندانەکان لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەر لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە بە فیشەکی ساچمەیی دەکرێتە ئامانج و ڕوومەتی بریندار دەبێت.
سەرچاوەکە هەر وەها کوتی: شیما بیرانوەند لە هەموو زەمەنی دەستبەسەری بەبێ لەبەر چاوگرتنی ناجێگیربوونی دۆخی لەلایەن ڕایەدارانی ئیتلاعاتییەوە چەندد کاتژمێری درێژماوە لێپرسینەوە لێدەکرێت. لە کاتێکدا کچە ٨ ساڵ تەمەنەکەی لە لای خزمێکی باوکی ڕاگیراوە.

شیاوی باسە کە زۆرینەی بریندار و دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی لەژێر هەڕەشەی دەست و پێوەندییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ناچار بە بێدەنگی کراون بە چەشنێک لە هیچ شوێنێک ئاماژە بەو کارەساتە نەکراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net