ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی kmmk، ڕامیار محەممەدزادە ١٩ساڵ تەمەن و لەدایکبووی سەردەشت و دانیشتووی پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات بە ٣٢مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.
ڕامیار لەڕەوتی جێژنەکانی نەورۆز لەگەڵ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی محەممەد مەشرەوی ئەسڵ و موعین حسەینزادە دەسبەسەر کرا، کە سەرەتای ڕەزبەر لەلایەن جێبەجێکاری حوکمەکانەوە بانگهێشت و بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازراوە.
ڕامیار محەممەدزادە ڕۆژی دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، لەهێرشی دڕندانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بۆسەر ماڵەکەیان دەسبەسەر و پاش نێزیک بەدوو مانگ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.
ق.ش