ڕاگواستنی حەسەن ئەمینی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریKMMK، حەسەن ئەمینی برای یادزیندوو محەممەد ئەمینی کەلە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژینا لە سنە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمی ئێران گیانی بەخت کرد، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی تەعزیری، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی سنە کرا.

حەسەن ئەمینی کەلە ڕەوتت چاوپێکەوتن و دەربڕینی هاوسۆزی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی سنە و دێولان لەگەڵ بنەماڵەی سکاڵاکەری بۆکان لە گۆڕستانی ئەو شارە دەستبەسەر و پاشان بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

ناوبراو لەلایەن دادگای سەرەتایی بە لێدانی ٤٠ قامچی و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحمووم کرا و پاش ناڕەزایی نیشاندان بەو حوکمە دەرچووە لە دادگای ڕێژیم لە بۆکان و هەروەها دیوانی باڵای ئێران، لەکۆتاییدا ئەو حوکمە پەسەند و گونجاو بۆ جێبەجێکردن ڕاگەیەنرا.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net