113
ک.م.م.ک:
یەکشەممە٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز بەبۆنەی ژانەسک بۆ نەخۆشخانە ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو تووشبووی نەخۆشئ فتقی ئینگۆیناڵ بووە و سەرەڕای جەختی پزیشک بۆ چارەسەری خێرای ناوبراو لە ڕێی نەشتەرگەرییەوە، بەبۆنەی دژایەتی دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سەقز گەڕێنرایەوە.
ق.ش