76
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی فریشتە حسەینی ٣٨ساڵ تەمەن خەڵکی بۆکان پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبوجێکردنی سزاکان و دادسەرای گشتی ئینقلاب، بۆ بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرا.
شیاوی باسە ناوبراو لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێران بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێران بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
ق.ش