ڕفاندنی کاروان دافعی، فیلمسازێکی دێکۆمێنتاریی خەڵکی مەریوان

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK،‏ ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، کاروان دافعی، دێکۆمێنتسازی خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە، بێ بەڵگەی دادگا، ڕفێندرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران لە سێ‌ڕێیانی مووسک-ی مەریوان، ڕاگیرا و دواتر دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

شایانی باسە کە کاروان دافعی، پێشتر لە پەڕەی تایبەتیی ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاندبوو کە بەم زووانە فیلمێکی بەڵگەنامەیی بڵاو دەکاتەوە، کە تیشک دەخاتە سەر دیاردەی کاری ڕەشی کۆڵبەری و ئەو ئازارانەی کە بەسەر میللەتی ستەملێکراوی کورددا سەپێنراوە.

پێدەچێت یەکێ له هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییه، هەوڵێکە بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو فیلمەی ئاماژەی پێکرا. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نیە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net