13
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤، کاوە ئوستوار، خەڵکی گوندی عەباسئاوا لە شاری بۆکان، بەبێ نواندنی فەرمانی دادگا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی رژێمی ئێرانەوە، دەستبەسەر کرا.
پێویستە بگوترێ کە، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێشتر دەسبەسەرکردنی هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەدی خەڵکی بۆکانی ڕاگەیاندبوو.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی راگرتن و هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتی ئەو سێ هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
خ.ع