ژنکوژی؛ کوژرانی ژنێکی لاو لەلایەن هاوژینەکەی لە شاری کەنگەڤەر

Print Friendly, PDF & Email

ژنکوژی؛ کوژرانی ژنێکی لاو لەلایەن هاوژینەکەی لە شاری کەنگەڤەر

ژنکوژی؛ کوژرانی ژنێکی لاو لەلایەن هاوژینەکەی لە شاری کەنگەڤەر

13:09 – 24 December 2023

هەنگاو؛ یەکشەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣

ژنێکی لاوی خەڵکی شاری کەنگەڤەر سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا. ناسنامەی ئەو ژنە قوربانییەی توندوتیژی خێزانی هەتا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا پیاوێکی خەڵکی کەنگەڤەر هاوژینەکەی خۆی لەو شارەدا کوشتووە و چەند ڕۆژ دوای هەڵاتن و خۆشاردنەوە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

ڕۆژنامەی ئافتاب، بە بێ خستنەڕووی هیچ چەشنە زانیارییەکی ورد، وەکوو زۆر یەک لە پێگە هەواڵییەکانی دیکەی نێو ئێران، چەمکی "کێشەی خێزانی" بۆ ئاماژەکردن بە هۆکارەکانی کوژرانی ئەو ژنە بەکار بردووە. ئەو چەمکە دەتوانێت بریتی دەبێت لە حاڵەتگەلێکی وەکوو کوشتنی ژنان بە پاساوی پاراستنی نامووسیش بێت.

بەپێی نووسراوەی ڕۆژنامەی ئافتاب، ئەو پیاوە تۆمەتبارە دوای کوشتنی هاوژینەکەی، لە شاری کەنگەڤەر بۆ شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان هەڵاتووە و لە ئاکامدا دەستبەسەرکراوە.

سیاسەتە گشتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بواری توندوتیژی خێزانی و ژنکوژی، پاڵپشتیکردن لە نیزامی پیاوسالارییە. ئەو سیاسەتە بە نەبوونی بە سزاناساندنی توندوتیژی خێزانی و هاوڕیز نەبوونی ئەو سزا و سزادانی تاوانکاران لەو بوارەدا، و هەروەها پاڵپشتی نەکردن لە ژنان لە بەرابەر توندوتیژیدا، بووەتە هۆی زۆرتربوون و ئاسایی بوونەوەی ئەو تاوانە کە دژ بە ژنان ئەنجام دەدرێت.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net