12
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی ژنان دەسبەسەرکراوی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی بۆ کێشانی حوکمی زیندان ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
ژینا مودەڕیس گورجی چالاکی مافی ژنان لەڕێی بڵاوکردنەوەی دەقێک لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی نووسی:
ئەوڕۆ دەچمە زیندانێک لە پەڕاوێز و هەڵاواردن لەوێد سێ قاتە. زیندانی ژنانی ڕێژیمی ئێران لە سنە پەڕاوێز و هەڵاواردنی ڕەگەزی، توێژ و نەتەوە، بەم حاڵەشەوە کاتێک کەلووپەلم بۆ چوونە ناو زیندان ئامادە دەکەم بەرلە هەرشت هیوام خستە نێو جانتاکەمەوە. من بە هیواوە دەچم بۆ ئەوێ.
ق.ش