95
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کارزان ئاسم ٢٧ساڵ تەمەن خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە، بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە لە بازگەیەکی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە بەر درگای چوونەناوەوەی شاری کامێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شایانی باسە، هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵ کارزان ئاسم بەدەستەوە نییە، دەستبەسەریەکان، بێسەروشوێنی کردن و بەئامانج گرتنی هاوڵاتیانئ بندەستی کوردستان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە، تەرزێکی تۆڵەستاندنەوەی لەخۆ گرتووە.
ق.ش