82
ک.م.م.ک:
شەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکێکی ژینگەپارێز بەناونیشانی کاوە کەریمیان ئەندامی ئەنجوومەنی چیای سەوزی مەریوان لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە ٢ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو مەحکووم کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە لە مەریوان بە دوو ساڵ حوکمی هەڵواسراو مەحکووم کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە، ئەم چالاکە ژینگەییە خەرمانانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە گوندی نچێ سەربە مەریوان دەستبەسەر و دواتر پووشپەڕی ئەمساڵ بەدانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.
ق.ش