30
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، کرێکارانی چیمەنتۆی دووروود لەڕێی بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندان خوازیاری وەرگرتنی داواکارییە هەڵپەسێردراوەکان، چارەسەری کێشە هەنووکەییەکان و وەلانانی ڕێوەبەری جێبەجێکاری کومپانیاکە بوون.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وڵامی داواکاری ئەم کرێکارانە نەدراوەتەوە و دۆخی ناڕەزایی نیشاندان وەکوو خۆی بەردەوامە.
ق.ش