کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کوژرانی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

00:20 – 28 January 2024

هەنگاو: شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ئەو شارە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٧ی جەنیوەریی ٢٠٢٤)، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤۵ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مەنسوور محەممەدنژاد، لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بەستامی سەر بە شاری سەقز، گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی "جونیان"ی سەر بە ناوچەی زێویە سەر بە شاری سەقزە و لە ڕووباری بەستام بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە پێکراوە و کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە پشتەوە بە گوللەی کڵاشینکۆف پێکراوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net