106
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی فاڕۆق عەلیزادە ١٧ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی حکوومەت بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانج.
شیاوی باسە، ئەم کۆڵبەرە بەبۆنەی بەرکەوتنی فیشەکی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سەری گیانی لەدەستداوە.
ق.ش