119
					
					
                    
						                    
                
            ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی میرزا ئەحمەدی ٤٣ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی هەنجنە سەربە شاری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووری زڵە ی بانە کوژرا.
شیاوی باسە، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان ڕاستەوخۆ کردۆتە ئامانجی چەکەکانیان.
ق.ش