40
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سالار ئەحمەدی ٢٣ساڵ تەمەن خەڵکی نەڵاس سەربە شاری سەردەشت بەتەقەی ڕاسیتەوخۆی هێزر چەکداتەکانی ڕێژیمی ئێران بە چەکی دۆشکا کە لە شەڕە گران و بەرەییەکان کەڵکی لێ وەردەگیردرێت لە هێڵی سنووری سەردەشت کوژرا.
شیاوی باسە، ناوبراو لەگەڵ گرووپێک کۆڵبەر دەکەوێتە بۆسەی هێزەکانی ڕێژیمەوە و بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان تەقەی لێکراوە.
شیاوی باسە، تەرمی ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی یاسایی نەخۆشخانەیەک لە شاری قەڵادزێ کراوە و تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.
ق.ش