کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەقز

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەقز

کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەقز

11:05 – 3 March 2024

هەنگاو: یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری تیکاب بە ناوی عەلی زەرغامی کە باوکی سێ منداڵە، لە کاتی کۆڵبەر و لە سنووری شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (٣ی مارسی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری مێشاو سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە کۆڵبەرێک بە ناوی عەلی زەرغامی تەمەن ٥٢ ساڵ کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و پاش ئەوەی کە لاقی پێکراوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

عەلی زەرغامی، خەڵکی گوندی ساریباغی سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی شاری سەقز بووە. هەروەها خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی فێبریوەری ٢٠٢٤دا لانی کەم ٤ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و ٦٣ کۆڵبەریش برینداربوون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net