کوژران و برینداربوونی دوو هاوڵاتی کورد لەلایەن بەکرێگیراوانی سپای پاسدارانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، هاوڵاتییەکی کوردی تەمەن ٦٧ساڵ بەناونیشانی فەرهاد ئیبراهیمی، کوڕی عیسا، خێزاندار و خاوەنی ١٣ منداڵ و خەڵکی گوندی هەرکیان سەربە ناوچەی شپیرانی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ، لە گوندی هەرکیان لەلایەن بەکرێگیراوانی سەربە سپای تیرۆریستی پاسداران کوژراوە.

هەروەها شایان ئیبراهیمی ٢٤ساڵ تەمەن و برازای فەرهاد لەلایەن ئەم کەسانەوە بریندار کراوە و لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو، ڕۆژی ڕابردوو گەڕێنراوەتەوە بۆ ماڵ.

سەرچاوەیەکی ئاگادار کوتوویە: بنکەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی جینایەتکاری جێگرتوو لە گوندی هەرکیان لەم کوشتنەدا ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە، لە کاتایکدا فەرمانداری ئەو بنکە سەربازیە هەبووە باوک و کوڕ کۆڵتیان بەدەستەوە بووە کە هێزە ئینتزامییەکان بێباکانەوە و بێ هەڵوێست لە شوێنەکە دەرچوون.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net