146
ک.م.م.ک:
یەکشەمە ٨ی رێبەندانی ۱٤۰۲ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی ئیلامی بە ناوی موحەمەدڕەزا قوربانی لە بەندیخانەی قزڵحەسار ئێعدام کرا.
جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییه کە خەڵکی دەڕەشاری ئیلامه،پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار به مادەهۆشبەرەکان، لە لایەن دەزگای قەزایی رژێمی ئێرانەوە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
شایانی باسه، هاووڵاتییەکیتر بە ناوی حسەین هەواسیزادە کە رۆژی شەمه ۷ی رێبەندان، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام گواسترابۆوە ژووری تاکەکەسی، جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ جاری سێهەم دواخرا و گوواسترایەوە بۆ بەندی گشتی.