73
ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەدعەلی میرزایی خەڵکی شاری دوڵفان سەربە پارێزگای لوڕستان، بۆ جێبەجێکردنی حوکم بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازر.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادەسڕکەرەکان، پێشووتر لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە بە کوشتنی حکوومی لەژێر ناوی ئێعدام مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، نوێنەری شاری دوڵفان لە بابەتێکدا ڕایگەیاندووە: ڕێژەی ٢٠٠٠ هاوڵاتی زیندانی خەڵکی دوڵفان لەسەرەی حوکمی ئێعدامدان.
ق.ش