171
ک.م.م.ک:
شەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەدڕەزا قوربانی خەڵکی شاری دەڕەشار سەربە ئیلام بەئامانجی کوشتنی حکوومی لەژێر ناوی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، هاوڵاتی محەممەدڕەزا قوربانی پێشووتر بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێعدامی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش