18
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دەماوەند کەمانگەر کاسبکاری خەڵکی شاری کامێران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کەرەج کوژرا. ئەم کاسبکارە کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە چبووە کۆماوە، پاش سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەست دا.
ئێوارەی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، دەماوەند کەمانگەر پاش سێڕۆژ ململانێ لەگەڵ مردن، لە نەخۆشخانەیەکی تارانی گیانی لەدەست دا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، هێزە ئینتزامییەکانی شاری کەرەج بە شیمانەی ڕاگواستنی شتوومەکی قاچاخ، ماشێنی دەماوەند کەمانگەر خەڵکی گوندی تفین سەربە کامێرانیان ڕاستەوخۆ کردە ئامانج کەلە ئەنجامدا ناوبراو سێ فیشەکی بەرکەوت و بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە چبووە کۆماوە.
ق.ش