113
ک.م.م.ک:
به پێی ڕاپۆرته کان، ڕۆژی شه ممه ١٢ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵ به ناسنامەی خەبات وەیسی خەڵکی گوندی گوڵچێر سەر بە شاری مەریوان، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای سەپێندراو، دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومی ئێران لەم شاره راگوێز کرا.
جێی ئاماژەیه، ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی رژیم لە مەریوان، بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە لە دژی ڕژیم و ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.
خەبات وەیسی، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە ٢٦ی رەزبەری هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
خ.ع