گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣١ی گوڵانی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئارمان مورادی، خەڵکی گوندی دەرەگاوان، سەر بە دیواندەرە، پاش بانگهێشت کردنی بۆ لقی جێبەجێکاری سزاکان-ی دادگای ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە گواستراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێنج مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

پێویستە بگوترێ، لە ٢٢ی مانگی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش ٢٨، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net