13
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەری٢٧٢٤، مستەفا عەبدوڵڵاهی کارمەندی ئیدارەی سامانە سروشتییەکان کە پێشتر لە کاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی لەوەڕگەی بامی خورەماوا تووشی سووتانێکی سەخت ببوو، لە نەخۆشخانەی تایبەت به سووتاندنی موتەهەڕی له تاران، گیانی له دەستدا.
ئەم هاووڵاتییە ژینگەپارێزه، لە ٢٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی ئاگردا بریندار بوو و دوای خەواندن لە نەخۆشخانەی شەهیدانی عەشایری خوڕەماوا، بۆ تەواوکردنی پرۆسەی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی مۆتەهەری تاران کرا.
خ.ع