یەزد؛ حەڤدەهەمین ساڵی زیندانی بێ پشووی زەینەب جەلالیان لە زیندانی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڕێکەوتە لەگەڵ حەڤدەهەمین ساڵوەگەڕی دەستبەسەری زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان خەڵکی ماکۆ کە لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٠٦ی کوردی، لە ڕێگەی کامێران بۆ کرماشان دەستبەسەر و لە ماوەی ئەم ١٦ ساڵ زیندانییە، لە مافی چوون بۆ مەرەخەسی و دەسڕاگەیشتن بە خزمەتگوزرای پزیشکی بێبەری بووە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٠٧ی کوردی، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان لە کاتێکدا محاربەی بەسەردا سەپێنرا لەڕێی ئەندامەتی لە حیزبە دژبەرەکانی دەسەڵات و هەڵگرتنی کەرەستەی چەکداری بە ئێعدام مەحکووم کرابوو کە بەپێی دادنامەی دەرچووی دژی زەینەب جەلالیان لەلایەن هەمان دادگاوە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەری چەکدار نەبووە و هیچ چەشنە کەرەستەیەکی چەکداری پێ نەگیراوە.

شیاوی باسە، کە لە خەزەڵوەری ٢٧١٠ی کوردی، حوکمی ئێعدامی زەینەب جەلالیان لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە بۆ حوکمی تاهەتایی داشکا. بەڵام لە ماوەی ئەم ١٦ ساڵە جگە لە ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی توند، بەردەوام ڕێژیمی ئێران مەرجی دەسڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی و مەرەخەسی ئەم زیندانییە سیاسییەی گرێداوە بە دانپێدانانی زۆرەملێ و دەربڕینی پەژیوانی لەبەرانبەر کامێرا، کە ئەم داوایە بەرگری ئەم هاوڵاتییەی لێکەوتۆتەوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net