ئازادی برای گیانبەختکردوو فەرجاد دەروێشی لە زیندانی ورمێ بە پێوەنی ئیلەکترۆنی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سەیاد دەروێشی، برای نەمر فەرجاد دەروێشی، لە گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی، ڕۆژی ڕابردوو١٦ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، بەپێوەنی ئیلەکترۆنی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پاشماوەی حوکمەکەی لە دەرەووی زیندان و بە ئاستەنگی هاتووچۆوە تا مەودایەکی دیارکراو لە ماڵەکەی تێدەپەڕێنێت.

سەیاد دەروێشی١١ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شەقامێکی ورمێ دەسبەسەر کرا. ناوبراو لە ١٠ی بەفرانباری هەمانساڵ بەدانانی بارمتەی یەک ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیم لە ورمێ ئازاد کرابوو.

سەیاد دەروێشی پاش ماوەیەک بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

ناوبراو لە کۆتاییدا لە ڕەزبەری ئەمساڵ پاش بانگهێشت بۆ جێبەجێکاری حەکمەکانی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ، بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی دەسبەسەر و بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوازرا.

نەمر فەرجاد دەروێشی ٢٣ساڵ تەمەن خەڵکئ گوندی بالووی ورمێ، ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی، لە شارۆچکەی وەلیعەسری ورمێ، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی بەخت کرد.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net