40
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، شەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، کامەران قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە پاش کێشانی ٥ ساڵ زیندان، بەشێوەی مەرجدار لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ئازاد کران.
شیاوی باسە کە، لە ڕۆژی چوارشەممە٤ی ڕەزبەری ئەمساڵەوە کامەران قاسمی نەسەب بەرانبەر ئەو دۆخە و دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعات لەگەڵ ئازادئ مەرجدار ناوبراو، دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن.
ق.ش