ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، یەکشەممە٩ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی سۆفیان و دانیشتووی شنۆ بەناونیشانی ڕەسووڵ پوورخزری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە کوتوویە: کاتژمێر یەکی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەجلی مەدەنییەوە هەڵیانکوتایە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، توندوتیژانە ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی ئەم هاوڵاتییە کراون بەردەست نییە.
مراد عەبدوڵاعومەری، نورەدین مەلاعەلیزادە، تۆفیق ئەمینی، محەممەد بێهرووزی، ڕەحمان تابش، کورش عەزیزی، هێدی شادیخا حەوت هاوڵاتی خەڵکی شنۆن کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
ق.ش