6
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، کیانووش چراغی هاوڵاتی خەڵکی دێلوڕان و لە دەسبەسەرکراوانی ژن ژیان ئازادی، کە ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام ڕاگوازرابوو، بەشێوەی مەرجدار بە پێوەنی ئیلەکترۆنییەوە ئازاد کرا.
ئەم هاوڵاتییە کەلە ناڕەزایەتی دژی سەرکوت و کوشتاری خەڵکی مەدەنی لە شۆڕشی ژینا لە ئیدارەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی دەستی کێشابوویەوە، دواتر لەلایەن دەسەڵاتی قەزاییەوە بەتۆمەتە بێ بنەماکانی چالاکی پڕوپاگاندا یی دژی دەسەڵات و بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە بەئامانجی ئاڵۆزاندنی بیروڕای گشتی، لەڕێی سیستەمی میدیاییەوە(کۆمپیۆتەر) حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ق.ش