ئیلام؛ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی کیانۆش چراغی

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک.:

بە پێی هەواڵەکانی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی شەممە ٥ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی، کیانۆش چراغی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێووڵان کە پێشتر بە حوکمێکی جیا سزای بەندیخانەی بەسەردا سەپێنرابوو، دوای بانگهێشتکردنی بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی گواستراوەیەوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەم هاووڵاتییە پێشتریش لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردیدا لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە دێووڵان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم بە یەک ساڵ بەندیخانە لە مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردیدا مەحکووم و لە حوکمێکی دیکەدا لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە بە یەک ساڵ بەندکران لە لایەن دادگای تاوانەکانی حکومەتی ئێران لە هەمان شار بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی مێشکی خەڵک لە ڕێگەی سیستەمی کۆمپیوتەری و نووسینی وەسیەتنامەی بەشێک لە قوربانیانییانی شەڕی نێوان عێراق و ئێرانەوە، دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

جێگەی ئاماژەیە کە کیانۆش چراغی فەرمانبەری پێشووی ئیدارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتییە کە دوو جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢١ و ٢٧٢٢ی کوردیدا دەستبەسەر کرابوو و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net