ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەشێکی زۆر لە مەزراو لەوەڕگەکانی شاری ئیڤان لە پارێزگای ئیلام بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەناو چوون.
شیاوی باسە کە تەنیا خەڵکی خۆجێی ناوچەکە و ژینگەپارێزان بە دەستی بەتاڵ و کەمترین کەرەستەی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەن و هیچ دامەزراوەیەکی حکوومی یارمەتی خەڵکیان نەداوە و دارستانەکانی زاگرۆس هەر ساڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەناو دەچن.
جێی سەرنجە کە هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە چەخماخە و هەورەبرووسکە ڕاگەیەندراوە و ئەمەیش بۆخۆی جێی گومانە، چون زۆربەی دارستانەکانی زاگرۆس لە وەرزی هاویندا دەسووتێنرێن و خۆگێلکردنی حکوومەتیش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە، کە دەستی دامەزراوە ئەمنییەکان بەتایبەتی سپای پاسداران بۆ ڕووتانەوەی زاگرۆسی زیندوو لە ئارادایە.
ق.ش