ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی کەرەج

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامە هاوڵاتییەک بەناونیشانی موجتەبا ئەمیری خەڵکی شاری نووراوا(لەک) سەربە لوڕستان بەتۆمەتی مادە سڕکەرەکان، لەلایەن سیستەمی نادادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بە کوشتنی بە ئەنقەستی دەوڵەتی( ئێعدام) مەحکووم کرابوو، کاتژمێر دەی شەو حوکمەکەی جێبەجێکرا.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو، ئەم هاوڵاتییە لە بەندەوە بەبێ ڕاگواستنی بۆ تاکەکەسی ڕاستەوخۆ لە سێدارە درا.

سەرچاوەکە ئەم ئێعدامەی بە کردەوەیەکی تۆڵەئامێزانە لە وەڵامی شۆڕشی ناو زیندان لە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی کە دوابەدوای ڕاگواستنی چوار زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی موجتەبا ئەمیری ڕێگری لە چوونی گاردی زیندانی بۆ بەند بەئامانجی ڕاگواستنی مەحکوومین دەگرێ کە دوابەدوای ئەم دژکردەوە زیندانیان ڕاپەڕین و ڕووبەڕووی سەرکوتی بێبەزەییانەی گاردی زیندان بوونەوە.

شیاوی باسە کە لەم هێرشەدا چوار هاوڵاتی لە مەودای نێزیکەوە کرانە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەک و کوژران.

جێی سەرنجە کە، ئەم جینایەتە لە بێدەنگی هەواڵگری ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net