7
ک.م.م.ک:
یەکشەممر ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، تووماج ساڵحی هونەرمەند و سترانبێژی ڕەپی ناڕەزایی دەربڕین، نیشتەجێی شاهینشار کە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەسفەهانەوە بەساڵێک زیندان مەحکووم کرابوو، پاش تێپەڕاندنی خولی زیندانییەکەی لە زیندانی ناوەندی ئەسفەهان(دەستگرد) ئازاد کرا.
تووماج ساڵحی پێشووتر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەسفەهانەوە بەتۆمەتی ئەفساد فی الارض بە ئێعدام
مەحکووم کرابوو کە دواتر ئەم حوکمە لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمەوە پووچەڵ کرایەوە.
شیاوی باسە کە، تووماج ساڵحی سترانبێژی ژێر زەوینی ڕەپ لە ٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بابۆل دەسبەسەر کرا.
ق.ش