ئەشکەنجەی ڕۆحی دەروونی شەوگار محەممەدی پەنابەری سیاسیی لە کامپی ئەدرنە لە تورکیا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی ناوەدی هەواڵگریkmmk، شەوگار محەممەدی پەنابەری سیاسیی لە کامپی ئەدرنە لە تورکیا پاش ئەشکەنجەی ڕۆحی دەروونی و هەوڵی خۆکوژی لە ڕێی بڕینی دەرمانەکانیەوە ژێر گوشاردایە بۆ ئەوەی بەڵگەی دیپۆرتی خۆی واژۆ بکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پەیوەندییەدا بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی کوتووە: دەەڵەتی تورکیا شەوگار و حسەین( ئامانج)ی لێک جوێ کردۆتەوە و لە دۆخی نامرۆڤانە لە کامپدا ڕایان گرتوون و ئەشکەنجەی ڕۆحی و دەروونیان دەکەن کە بتوانن لەم ڕێگەوە بەڵگەی دیپۆرتیان پێ واژۆ بکەن کە مەخابن شەوگار بەبۆنەی هێرشی عەسەبی کۆنترۆڵی خۆی لە دەست داوە و بەڵگەکانی دیپۆڕتی واژۆ کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بەپێویستی دەزانێ ئاگادرای بدات لە ئەگەری دیپۆرتی ئەم هاوڵاتیانە بۆ ئێران، بەبۆنەی مێژینەی چالاکی سیاسی، گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و ئەگەری هەیە لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، لەگەڵ حوکمی قورسی وەکوو ئێعدام ڕووبەڕوو ببنەوە، هەروەها بەپێی ئەزموون لە شێوازی دانپێدان وەرگرتنی سیستە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێران، ئەم هاوڵاتیانە دەکەونە بەر هەموو چەشنە ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی. هەربۆیە داوا لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی، ڕێخراورگەلی لێبوردنی نێودەوڵەتت، ڕێخراوەگەلی پشتیوانی لە پەنابەران، UN و ڕێخراوەکان و کەسایەتییە مافی مرۆییەکان دەکەین وێڕای مەحکووم کرانی ئەم هاوڵاتیانە، داوا لە تورکیا بکەن کە ئەم پەنابەرانە ئازاد بکات و تورکیا لە پاشهاتەکانی بڕیاری لەو چەشنە کە دیپۆرتی پەنابەرانی بۆ ئێرانی لێدەکەوێتەوە وریا بکەنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net