47
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵیKMMK، ڕۆژی سێشەمە٢٧ی خەرمانانی٢٧٢٤، هاوڵاتییەکی تەمەن حەڤده ساڵان بە ناوی یەڵدا ڕەحیمی خەڵکی شاری باغموڵک سەر بە پارێزگای خووزستان و دانیشتووی گوندی دەمئاو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
یەڵدا کە لە گەڵ باوەگەورەی لە گوندی دەمئاو دەژیا، بە هۆی دۆخی خراپی ئابوورییان سەردانی ئیدارەی کومیتەی ئیمدادی خومەینی له شاری باغموڵک دەکات و له شوێنی ئاودەسی ئەو ئیدارەیه دەست دەداتە خۆکوژی.
بە پێی هەواڵەکە، باوکی یەڵدا چەن ساڵ پێش لە هەوڵێکی خۆکوژیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
خ.ع