47
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵگریKMMK، ڕۆژی شەممە نۆی پووشپەڕی٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی شێرزاد چاوشینی، کەوتە بەر ئەشکەنجە و تاڵان و تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووریی ڕژێمی ئێران له سنووری هەنگەژاڵی بانە.
ئەم هاووڵاتییە ٣٤ساڵ تەمەنە کە خەڵکی بانەیە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر دەکرێ و پاش ئەشکەنجە و سووکایەتی پێکردنی و تاڵان کردنی مۆبایل و بڕی١٢٣٠دۆلار، ڕێگای پێدەدەن بڕوات، بەڵام له پشتەوە ڕاستەوخۆ بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێدەکەن و برینداری دەکەن.
خ.ع