53
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٣ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەعدی حسەینی خەڵکی شاری بانە، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی رژێمی ئێران، له کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ، بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی رژیم، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم هاووڵاتییه کردووە.
جێی ئاماژەیه کە، ناوبراو بەهۆی سەختی برینەکانیەوە، بۆ چارەسەری گواستراوەتەوە بۆ ناوەندێکی پزیشکی.
خ.ع