97
ک.م.م.ک
ڕۆژی شەممە ٧ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئومێد خزرنژاد خەڵکی گوندی گردەبن سەر بە شاری پیرانشار، پاش بانگهێشتی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێمی ئێران لەو شارە، دەستبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژەی پێبکرێت کە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی و بارودۆخی ئێستای لەبەردەستدا نییە.
خ.ع