11
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە١١ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، لەسەر داوای دادستێنی پیرانشار، ٥٨کەس لە بەشداربووان لە ڕێوڕەسمی زەماوەند لەو شارە بانگهێشتی دادگا کران و دژی ئەوان دۆسیە نرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تۆمەتی ئەم هاوڵاتیانە، پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لەڕێی هەڵپەڕکێی کوردی وەکوو هێما و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە کە لە ڕۆژانی داهاتوو سەبارەت بە دۆسیەکانیان بڕیار دەردەچێت.
شیاوی باسە، ئەندامانی بنەماڵەی دوو کەس لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا(کۆمار دورئوفتادە و ئەمیر فەراسەتی نەژاد)یش لە بانگهێشت کراوان بوون.
ق.ش