بانگهێشت و لێپرسینەوەی نێزیک بە ٢٠منداڵ و مێرمنداڵ لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە لە مەریوان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk)، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو نێزیک بە ٢٠منداڵ و مێرمنداڵی دانیشتووی گوندێ نێ سەربە شاری مەریوان لەلایەن ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سپاوە لەو شارە بانگهێشت و کەوتنەبەر هەڕەشە و لێپرسینەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، لەماوەی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە ئەم منداڵ و مێرمنداڵانە کە تەمەنیان لەناوبەری ١٣ بۆ ١٨ ساڵ بووە لەلایەن ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سپای مەریوانەوە شاری مەریوانەوو بۆ ماوەی چەندد کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێکراوە و بەر هەڕەشە دراون.

شیاوی باسە، یەکێک لەو منداڵانە بەچەشنێک هەڕەشەی لێکراوە کە لە بواری سڵامەتی جەستەیی و دەروونییەوە تێکچووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەم منداڵانە کوتوویە: ئەم منداڵانە لە پێوەندی لەگەڵ چالاکی پڕوپاگاندایی بۆ حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بانگهێشت و بەتوندی ئازار و هەڕەشەیان لێکراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net