185
ک.م.م.ک
ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە ئەنجامی بەئامانجکردنی کۆمەڵێک هاووڵاتی لە لایەن هێزە سنوورییەکانی ڕژێمی ئێران، لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ لە ناوچەی بانە، ئەگەری بریندار بوونی چەندین هاووڵای هەیه، کە یوسف مەهابادی تەمەن ٢٦ ساڵ و فەرزاد(ناوی فامیلی نادیار) دوو لەو بریندارەکانن.
شایانی باسه، بە پێی هەواڵی سەرچاوەیەکی ئاگا، ئەم هاووڵاتیانە، دوای تەسلیمبوونیان، لێدان و ئەشکەنجە دراون، دواتر لە دووری چەند مەترێکەوە بە چەکی ساچمەیی کرانە ئامانج. بە پێی هەواڵەکە، بینراوه کە سەرهەنگ دوو مستەفا مورادی، بە دەستی خۆی ئەو تاوانەی ئەنجام داوه.
جێگای سەرنجە که ئەم کردەوە کۆمەڵکوژییانەی ڕژێمی ئێران، بەرامبەر بە هاووڵاتیانی کورد، کۆمەڵکوژییەکانی دەیەی شەستی هەتاوی لە کوردستان وەبیر دێنێتەوە.
خ.ع