بانە؛ دوو هاوڵاتی لە کاتی کۆڵبەری پاش دەستبەسەری تەقەیان لێکرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی جەلال ڕوحمانی خەڵکی بۆکان و ئاکۆ ( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) لە کاتی کۆڵبەری لەلایە. هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە پاش دەستبەسەر کردنیان دەستیاندایە کوتەک و لێدان و دواتر لە پشتەوە و لەسەرداوای ئەفسەرێک بەناوی کەریمی درانە بەر تەقە.

شیاوی باسە، ئەم دوو هاوڵاتییە بەقورسی سەر، لووت و پێیان بریندار کراوە. هەروەها جەلال ڕەحمانی ٧٠ فیشەکی ساچمەیی بەرکەوتووە.

شیاوی باسە کە، ئەمە جاری چەندەمە کە ئەم جینایەتە لەلایەن هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە دژی هاوڵاتیان لەکاتی کۆڵبەری دووپات دەکرێتەوو کە پاش دەستبەسەری و داوای چۆڵکردنی ناوچەکە، لە پشتەوە دەسڕێژیان لێدەکەن.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net